هوشيار مالو
plus4
پێش ٢ ساڵ

هۆشیار مالو کەسی نزیک لەمەسرور بارزانی، ستایشی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دەکات و دەڵێت: بەهەوڵی راکان جبوری، پرۆسەی بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوە لەشارەکەدا هەیەو ناوبراو پاڵپشتی مافی مرۆڤە و لەئیدارەدانی کەرکوکدا دادپەروەری و هاوبەشی پەیڕەوکردووە.

 

هاوکات قەڵغانی رێکخراوی "کوردستانی بۆ چاودێری مافی مرۆڤ" دەبەخشیتە راکان جبوری بەبیانوی ئەوەی هۆکاری سەقامگیری کەرکوک و ئازادی بیروڕایە لەکەرکوک.

 

سەردانی کەسە نزیکەکەی مەسرور بارزانی بۆ لای راکان جبوری، لەکاتێکدایە پێنج ساڵە پارتی کەرکوکی بۆ هەولێر بەجێهێشتووەو شارەکە بەداگیرکراوو راکانیش بەسەپێنراو ناودەبات.