ئافيستا
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

ئاڤێستا شێخ محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامێكی توندی عەلی عەونی دەداتەوە، ئەمەش دەقەكەیەتی:
 
هەموو کەسێک باسی خیانەت و تیرۆر بکات نابێ تۆ و حزبەکەت و حکومەتە هەواڵگریەکەتان باسی ئەو بابەتە بکەن، لە بەر‌ ئەوەی سەرتاپای مێژووتان پڕە لە خیانەت و شکست خۆبەدەستەوەدان، ئاشبەتاڵی (٧٥) هەم خیانەت و هەم خۆبەدەستەوەدان بوو، لە ماوەیەکی کەمدا شۆڕشی میللەتێکتان تواندەوە و گەلێکتان نائومێد و دەستخەڕۆ کرد و ئەو هەموو پێشمەرگە وشۆڕشگێرەتان دڵشکاو کرد۰
 
زۆری نەبرد خیانەتی هەکاریتان کرد و سەدان پێشمەرگەی یەکێتیتان شەهید کرد۰هەروەها شەڕی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتتان دەستپێکرد و بە دەیان پێشمەرگە و شۆڕشگێڕی وەکو سلێمان موعینی و مەلا ئاوارە و....هتد، شەهید و بەدیل گرت، هەموو ئەو تاوانانە بەشێکن لە مێژووی رەشی خیانەت و ناپاکیتان دەرحەق بە میللەتی کورد!! ئەرێ دەبێ خیانەت لە لای ئێوە چۆن بێت?جارێ ماوێتی هەگبەی پڕ لە خیانەتتان بژمێرین.
 
لە ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦یشدا بە بەرچاوی دونیاو گەلی کوردەوە بێ شەرمانە لەگەڵ بەعس و سەداما کلکتان گرێداو هەولێرتان داگیر کرد و تانک و زریپۆشتان بردە سەر پەرلەمان و حکومەت و سەدان فەرماندە و پێشمەرگەتان شەهید کرد و سەدان ئۆپۆزسیۆنتان کوشت و لە ناو برد ۰۰ بۆستە کاکە هێشتا ماوێتی ۰۰۰هەر‌ ئێوەش بوون لەم ساڵانەی دوایدا دەرگاتان بە رووی رۆژئاوای کوردستانا داخست و لە دژیان وەستانەوە و دەستان بۆ قوتی مناڵانی ڕۆژئاوا برد بە فەرمانی ئاغاکانتان ئەمە بۆ چوکە شۆڕشگێر بوون۰
 
ئێوە دژی هەموو پڕنسیپە جوانەکانی هەموو شۆڕشەکانن۰ئەی خیانەت و هەڵهاتنی شەنگالت بۆ باس بکەم؟ نا کاکە نا چونکە پێم وتووی مێژوو ڕەحم بە کەس ناکات۰۰ئەی ڕێکەوتنی ڕادەسکردنی کەرکوکت بۆ باس بکەم کە چۆن ڕێکەوتبوون لەسەری؟
 
هەر کەسێک باسی تیرۆر و ناپاکی بکات، نابێ تۆ و حزبەکەت و حکومەتە هەواڵگریەکەتان باسی بکەن، کێ بوو بە نوێژی نیوەڕۆ سەردەشت عوسمانی فڕاند و شەهیدی کرد؟ کێ بوو عەبدولستار تاهیر شەریفی شەهید کرد؟ کێ بوو سۆران مامە حەمەی لە ماڵەکەی خۆیدا خەڵتانی خوێنکرد و تیرۆری کرد؟
 
باسی شاری هەڵمەت و قوربانی مەکە چونکە بە تۆ ناشرین ناکرێ،
ئەو شارە شاری بیر و ڕا جیاوازەکانە و جوانیەکەی بە کەسانی وەکو تۆ ناشێوێنرێ!