plus4
پێش ٢ ساڵ
سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عیراقەوە بە plus4ی راگەیاند: دەنگۆی مانەوەی راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لە پۆستەکەی بە هەموو شێوەیەک دوورە لە راستییەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی؛ بڵاوکردنەوەی هەواڵی لەو جۆرە لە "پەیج و سایتەکانی نزیک لە پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک" بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ دوورخستەوەی لە پۆستەکەی، و لێپرسینەوە لە دۆسییەی گەندەڵییەکانی بوونەتە مەترسییەکی جددیی لەسەری، هەر ئەوەشە وای لە پارێزگاری بە وەکالەت کردووە پەنا بۆ هەواڵی فەیک و ناڕاستی لەو شێوەیە ببات.