plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای هەڵاتنی زیندانییەک، ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکران.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 رۆژی 20ی ئەم مانگە، تۆمەتبارێکی داواکراو بە ( پێدانی چەکی بانکی بێ پارە ) لەکاتی گواستنەوەی لەکەرکوکەوە بۆ بەغدا لەدەستی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر هەڵاتووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، سێ ئەفسەرو مفەوەزێکی بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر لەسەر هەڵاتنەکە دەستگیرکراون.
هاوکات هەر لەسەر ئەو پرسە، دوو ئەفسەری باڵای پۆلیس دەستبەسەرن کە یەکێکیان بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیرە.
لەئێستادا ئەو دوو ئەفسەرە داوایانکردووە چاو بەدۆسیەکانیاندا بخشێنرێتەوە بەو پێیەی بەهیچ شێوەیەک بەرپرس نین لەهەڵاتنی تۆمەتبارەکە.