plus4
پێش ٢ ساڵ
دیلان غەفور نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: دوای هەوڵ و داواکارییەکانمان لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، بە خۆشحاڵییەوە وەزارەت ڕەزامەندیی پیشاندا بە مەبەستی گەیاندنی ھێڵی فایبەر ئۆپتیک بە ناحیەی شوان.
دەشڵێت، گەیاندنی ئەو ھێڵە کاریگەریی زۆری دەبێت بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و راییکردنی مامەڵەکانی کارتی نیشتمانی لەو ناحیەیە ھاوشێوەی قەزاو ناحیەکانی دیکەی سەر بە پارێزگای کەرکوک.