سوباا
plus4
پێش ٢ ساڵ

پەیامنێری plus4 لەداقوق رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکەی سنوری حەفتەغار لەقەزای داقوق بەردەوامە و هێزێکی تایبەتی فەرەنسی بەشدارن.

 

وتیشی، لەئۆپەراسیۆنەکەدا دوو مۆڵگەی داعش خاپورکراون و سێ بۆمبێش لە نزیک گوندی ئەلبوسەراجی سەر چەمی رۆخانە تەقێندراونەتەوە.

 

لەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی لەسنوری حەفتەغار تاوەکو رۆخانە دەستیپێکردووە.