plus4
پێش ٢ ساڵ
بەپێی زانیاریەکان وابڕیارە سبەی یەکشەمە بەئامادەبوونی شاندێکی باڵای بەغدا، فڕۆکەخانەی کەرکوک بەفەرمی بکرێتەوە، سەرچاوەیەک بەپڵەس فۆڕی ڕاگەیاند هەر چەندە هێشتا بەتەواوەتی دیارنیە بەڵام بەپێی زانیاریە دزەپێکراوەکان ئەگەری هەیە سبەی شاندێک بەسەرۆکایەتی موستەفا کازمی بگاتە کەرکوک وفڕۆکەخانەی کەرکوک بکاتەوە،
هەر بەپێی زانیاریەکانی ئەو سەرچاوەیە لەئێستادا هێزێکی زۆر بەدەوروبەری فڕۆکەخانەکە بڵاوەی پێکراوە، جگە لەوەی ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە نێو فڕۆکەخانەکەش گیراوەتە بەر.
دەنگۆی کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک لەسبەی یەکشەممە نوێ نیە وپێشتریش تەنها لەمساڵدا دوو بەروارو کاتی جیاواز بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکە دەستنیشان کران ودواتر بەبیانوی جیاوازو ڕێگریەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێڕاقی کردنەوەی فڕۆکەخانەکە دواخرا.