صدر
plus4
پێش ٢ ساڵ

محەمەد ساڵح عێراقی ناسراو بەوەزیری سەدر، لەتویتێكدا، ئیدانەی پێگهێنانی حكومەتی ئێستای عێراقی كردو بە حكومەتێكی هاوپەیمانی، میلیشیاوی ناویبرد.

 

وەزیرەكەی سەدر، جەختیكردەوە كە بەرونی و ئاشكرا رەتیدەكەنەوە هیچ یەكێك لەحكومەتی نوێی عێراق بەشداری پێبكرێت لەسەر بنەمای نزیكایەتی لەرەوتی سەدر تەنانەت ئەو كەسانەشی لەرەوتە جیابونەتەوە یاخود رۆژێك لەرۆژان لەسەر ئەوان هەژماركراوە.

 

دەشڵێت، هەركەسێك بەشداری لەحكومەتی ئێستای عێراق بكات، نوێنەرایەتی ئێمە ناكات و بێبەرین لێی تا رۆژی دوایی.