فريجي
plus4
پێش ٢ ساڵ

فەریق ئەوەل روکن عەلی فرێجی فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی هێزەکانی عێراق لەکەرکوک لەبارەی بڵاوەپێکردنی هەمەرو دۆشکە لەسەر قەڵا رونکردنەوەیدا ووتی، هەندێ بازاڕو گەڕەک لەکاتژمێر ٧ی ئێوارەوە دادەخرا، هێزمان بڵاوەپێکردووە تاوەکو خەڵک هەست بەئارامی بکات و بازاڕەکان هاوشێوەی رێگەی بەغدا بکرێنەوە.

وتیشی، ئەو ماڵپەڕەی بابەتی بڵاوەپێکردنی هەمەرەکانه بڵاوکردووەتەوە ( مەبەستی کەرکوک ناو ) بەکرێگیراون.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی شەوی رابردوو عەلی فرێجی لەمیانی بەسەرکردنەوەی گەڕەکی شۆرجە، بە ژمارەیەک هاوڵاتی دەڵێت، ئەو هێزەی بڵاومکردووەتەوە بۆ پاراستنی ئێوەیە چونکە لەکاتژمێر 7 ی ئێوارەوە بازاڕەکانتان دادەخەن، دەمەوێت تا نیوەشەو کاربکەن