محەمەدی حاجی مەحمود
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان داوا لەوەزارەتی پێشمەرگە دەکات ڕێگای هێزەکانیان بدەن لە ماوەی چەند سەعاتێک دا ئەگەنە شاری خانەقین، تاوەکو ڕێگا نەدەن سوپای عێراق لەشارەکە جێگیر ببن.

دەشڵێت، سوپای عێراق لەهەموو شەڕەکاندا هەزارانیان لێ بەدیل گیراون کەچی هاتووە خۆیان بەخەڵکی بێ چەکی کورد تاقیدەکەنەوە.

هەڕەشەکەی محەمەدی حاجی مەحمود هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی زۆری سوپا لەشاری خانەقین و مۆڵەتیان بەهێزە کوردییەکان داوە شارەکە چۆڵبکەن.. لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی دەڵێت، بڕیارەکە راگیراوە .