plus4
berî 1 saet
بەشێکی رێی حەولی گیراوەو نۆژەندوکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە لە شەقامی پشتێنەیی و لە پردی نزیک گوندی سەلام و سایتی هاتن لە ناحیەی لەیلانەوە بەئاڕاستەی هەولێرو سلێمانی ( هاتن و چوون) کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا دەکرێت.
دەشڵێت، هاتوچۆ لە ڕێگاکە هەیە، بەڵام بەشێوەی نیمچەیی داخراوەو بۆماوەی 21 رۆژ کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا دەکرێت.
داواش لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریکراو بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان دەوروبەریان.




