plus4
berî 1 saet
ئێران داوای 11 ملیار دۆلار لەعێراق دەکات
ئێران داوای لە عێراق کردووە، پارەی ئەو غازی پێبدات کە ساڵانێکە بۆی رەوانە دەکات و بڕەکەی 11 ملیار دۆلارە.
کەناڵی حوڕە لە زاری دوو سەرچاوەی باڵاوە باسی لەوەکردووە، عێراق پێشنیازی کردووە یەک ملیار دۆلاری حاجیانی ئێران بداتە سعودییە، لەپای قەرزەکانی ، بەڵام ئێران ئەو پێشنیازەی رەتکردوەتەوەو داوای کردووە راستەوخۆی عێراق پارەکەی پێبدات.
دەشڵێت، عێراق بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە ناتوانێت پارەکە بەکاش و بەدۆلاری ئەمریکی رەوانەی تاران بکات، ئەمەش وایکردووە دانەوەی شایستە داراییەکانی ئێران بۆ عێراق زۆر قورس بێت.




