plus4
پێش ٢ ساڵ
لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا بڕیار درا رۆژی چوارشەممە ١٢ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا سێ بژاردە خراوەتە بەردەم پارتی و یەكێتی. بژاردەکان بریتی بوون له
یەکەم : رێککەوتن لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش.
دووەم: کشانەوەی بەربژێری لایەنێک.
سێیەم: هەردوولا بەربژێری خۆیان هەبێت و پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە .