کەنەدا و ئەمریکا
Plus4
berî 1 saet

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کەنەدا بە رەسمی باجی گومرگیی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئەمریکا رابگەیەنێت، ئەمەش وەک پەرەسەندنی ململانێیەکی بازرگانی کە دوای شکستی دانوستانەکان لەگەڵ ئیدارەی سەرۆک دونالد ترەمپ بە توندی تێکچووە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کردووە. رۆژی دووشەممە، مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند کە رەنگە کەنەدا پێویستی بەوە بێت دەستبەرداری بنەمای "دۆلار بەرانبەر دۆلار" بێت لە سزادانی گومرگیدا، و لە جیاتی ئەوە پەنابباتە بەر رێکاری تۆڵەسەندنەوەی ئامانجدارتر.

روونیشی کردەوە: بەرپرسانی وڵاتەکەی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە چەندین بژاردە کردووە بە ئامانجی پاراستنی کرێکاران و کۆمپانیا کەنەدییەکان.

لە لایەکی ترەوە، دونالد ترەمپ، رۆژی دووشەممە، دیسانەوە ئاستی گرژییەکانی بەرزکردەوە و داوای لە سەرکردەکانی کەنەدا کرد ملکەچ بن بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێکەوتەی زۆر خراپتر دەبنەوە لەو باجانەی پێشتر سەپێندراون، هەروەها هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگیی نوێی بە رێژەی 50٪ بۆ سەر ئۆتۆمبێل، پارچەی ئۆتۆمبێل و پۆڵای کەنەدی کرد.

پێشتر لە هەمان رۆژدا، کارنی واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی بەچۆکدادانی کەنەدا دەدات و رایگەیاند کە داواکارییە بازرگانییەکانی ئەمریکا ئەو مەترسییانەی کەنەدای پشتڕاستکردووەتەوە کە واشنتۆن هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی پیشەسازییە سەرەکییەکانی کەنەدا دەدات.