شرطة
plus4
پێش ٢ ساڵ

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵێک گوایە لەنێو خوێندنگەیەکی ئەهلی دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر ژنە مامۆستایەک و بەڕێوەبەری خوێندنگاکەش هەڵاتووە، پۆلیس راستی بابەتەکە دەخاتەڕوو.

 

پۆلیسی پارێزگای میسان لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کێبڕکێی بازرگانی لەنێوان دوو خوێندنگەی ئەهلی دروستبووە و لەسەر هەرزانکردنی کرێی خوێندن، سکاڵایان دژی یەکتر تۆمارکردووە.

 

بەوتەی پۆلیس، سێ رۆژ پێش ئێستا ماڵی یەکێک لەلایەنەکان کە ژنەو پێشتر لەخوێندنگەکەی تر مامۆستا بوە، سکاڵایان تۆمارکردووە گوایە دەسترێژی گولە لەماڵیان کراوەو فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بەڕێوەبەرەکەی دیکە و کوڕێکی و براکەی دەرچووەو دەستگیرکراون.

 

پۆلیس تەئکید دەکاتەوە، ماڵی ژنە مامۆستاکە بەهیچ شێوەیەک لەبەردەم دادگا باسی دەستدرێژی سێکسیان بۆ سەر ژنەکەیان نەکردووە و ئەوەی بڵاودەکرێتەوە دوورە لەراستیەوە.