ريبوار
plus4
پێش ٢ ساڵ

رێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، گەندەڵی لەتەواوی فەرمانگەو دامودەزگاکانی ئیدارەی ئێستای کەرکوک تەشەنەی سەندووەو بەڵێندەر ناتوانێت هیچ پڕۆژەیەک وەربگرێت ئەگەر لە 20%ی پێشەکی بە ئیدارە نەدات.

 

وتیشی، پڕۆژە ئەنجام دەدرێت بەڵام روی دەوێت باسی بکات چونکە لەڕوی کوالێتی و جۆریەوە خراپن و لەنێوان گەڕەکەکانیشدا جیاوازی دەکرێت.

 

تەها کە پەرلەمانتاری خولی پێشوو بوە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دۆسێیەی گەندەڵییەکانی پارێزگاری بەوەکالەتی رادەستی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کردووە بەڵام هیچ رێوشوێنی لەدژی نەگیراوەتەبەر.

 

ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەهەیکەلیەتی ئێستا کەرکوک پارێزگارو یاریدەدەرەکەی عەرەبن و کوردو تورکمان لەدەسەڵاتی پارێزگاکە فەرامۆش کراون.

 

رێبوار تەها تەئکیدی کردەوە، یەکێتی باوەڕی تەواوی بەهاوبەشی راستەقینەی نێوان پێکهاتەکان هەیە لەئیدارەدانی کەرکوک وەک چۆن سەرۆک مام جەلال هەمیشە تەئکیدی لەکاری پێکەوەیی کوردو عەرەب و تورکمان دەکردەوە.