plus4
پێش ٢ ساڵ
دەستاو دەستکردن لەپۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک ئەنجامدرا، هێرۆ عومەر، وەک بەڕێوەبەری نوێ لەشوێن خەلیل رەحیم دانرا.
دەستاودەستکردنی پۆستەکە دوای دەستلەکارهەڵگرتنی خەلیل رەحیم بەڕێوەبەری پێشوو ئەنجامدرا کە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵبوو بەڕێوەبەر بوو.
ئەمڕۆش لەرێورەسمێکدا لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی، قەڵغانی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری پێشوو لەپای ئەو خزمەتەی بەکەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کردووە.