ماموستا زيدان
plus4
پێش ٢ ساڵ

لەلایەن دوو کەسەوە هێرش دەکرێتە سەر بەڕێوەبەری خوێندنگەیەکی خوێندنی کوردی لەداقوق و بەسەختی برینداری دەکەن.. پۆلیسیش دەڶێت " هێرشکەرەکان خوێندکار بونە."

ئێوارەی ئەمڕۆ، مامۆستا (زێدان عەلی محەمەد) بەڕێوەبەری دواناوەندی شەهیدان لەگوندی سنوری قەزای داقوق، لەکاتی رۆشتنەوەی بۆ ماڵ هێرشکراوەتە سەری.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی داقوق بە plus4ی راگەیاند: ئەمڕۆ دوای پاککردنەوەی خوێندنگاکە لەگەڵ مامۆستاکان، مامۆستا زێدان دوایین کەس بوە بەپاسکیل چوەتەوە بەرەو ماڵ بەڵام لەلایەن ماتۆرسکیلێکەوە کە دوو سەرنشینی لەسەر بوە هێرش کراوەتە سەری و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە.

ئێستا بەڕێوەبەرەکە لەنەخۆشخانەیە و سەری شکاوەو دەس و قاچیشی ئازاری پێگەیشتووە... فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەرچووە بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.

بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیس، ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر بەڕێوەبەرەکە خوێندکار بونەو ناسراونەتەوە.