ئەكارسیل
plus4
پێش ٢ ساڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی ژنە چالاکوانی باکوری کوردستان ( ناگەهان کمال ئاکارسێڵ ) راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگادارکراین لە ڕووداوێکی كوشتنی ژنێک بەناوی ( ناگەهان کمال ئاکارسێڵ ) لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و پاش بەدواداچوونی وورد لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە ژێر ڕێنمایی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەيه دەستگیر بکەین و لە ئیستا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.