plus4
berî 3 salan
سەرچاوەیەک لەسوپای عێراق بە plus4ی راگەیاند: بەفەرمانی فەرماندەی بارەگای پێشکەوتوو هێزەکە هاتوونەتە کەرکوک و لەگەڕەکەکان بڵاوەیان پێکراوە
وتیشی، هێزەکان بەزۆری نزیک بازاڕو شوێنە بازرگانییەکان جێگیرکراون و هیچ مەترسییەک یاخود حاڵەتێکی ئەمنی لەئارادا نیە.
ئەو سەرچاوەیە رەتیکردەوە بەتەنها لەگەڕەکە کوردییەکان بڵاوبوبێتنەوەو وتی " تەواوی مۆڵ و بازاڕەکانی رێگای بەغدا بەهێزی سەربازی تەنراون .





