رەزامەندی
plus4
پێش ٢ ساڵ

کەمێک پێش ئێستا، راكان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت ناچارکرا رەزامەندی دەربڕێت لەسەر دەستبەکاربونی 400 دەرچوەکەی بەشە پزیشکییەکان کە زیاتر لە دوو مانگە رێگری لەدامەزراندنیان دەکرد.

جبوری چەند مەرجێکی بۆ دەستبەرکاربونیان دیاریکردووە، دیارترینیان هەرچوار بەڵگەنامەکە لەکەرکوک دەرچوبێت، تاپۆی خانویەک لەکەرکوک بەناوی خۆیەوە یاخود باوکێوە بێت، کەسوکاری شەهیدو زیندانیانی سیاسی بێت.

ئەو کەسانەشی نفوسیان کەرکوک نیە، بەمەرجی گواستنەوەیان بۆ شارەکانی خۆیان دەستبەکاربونیان بۆ ماوەی مانگێک بۆ دەکرێت.