plus4
berî 3 salan
دوای ئەوەی باڵیۆزی ئەزەربێجان گەیشتە کەرکوک بڕیاربوو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ راکان جبوری بچێتە باڵەخانەی پارێزگا بەڵام خۆپیشاندەرانی دەرچوی بەشە پزیشکییەکان کە لەبەردەم هەرسێ دەرگاکە گردبونەتەوە، رێگریانکرد باڵیۆز بچێتە پارێزگاوە.
لەبەیانی ئەمڕۆوە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان ک کە ژمارەیان نزیکەی 400 کەسە لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگا گردبونەتەوە.
ئەو دەرچوانەی گردبونەتەوە لە 24ی تەموزەوە لەسەر تەندروستی کەرکوک دامەزرێندراون بەڵام راکان جبوری بەبیانوی ئەوەی نفوسیان کەرکوک نیە، رێگری لەدامەزراندنیان دەکات .





