ئەکتەری ئێرانی
plus4
پێش ٢ ساڵ

له‌گه‌ڵ كوشتنی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیاری ئێرانی پشتیوانی خۆیان بۆ كه‌سوكاری ژینا ئه‌مینی و خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی و هه‌ڵوێستی توندیان دژی حكومه‌تی ئێران نیشاندا .

له‌و ئه‌كته‌رانه‌ش ( مێهران مودیری و كتایون ریاحی و شهاب حسێنی) بوون، سه‌ره‌ڕای پشگیری خۆپیشانده‌ران وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامه‌به‌ر هه‌ڵوێستی توندی حكومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ته‌واوی به‌رنامه‌ و زنجیره‌ و فیلمه‌كانیان له‌ میدیاكانی ئێران راگرت .

له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ئێرانی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردوه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تیانه‌ی پشگیری خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو مێهران مودیری له‌پێناو پاراستنی گیانی خۆی ئێران به‌جێ هێشتبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه‌ ئێران و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ ده‌ستگیركرا .

هه‌ر ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئێران هه‌ریه‌كه‌ له‌ كتایون ریاحی و شهاب حسێنی ده‌ستگیركرد و راپێچی زیندانی كردوون ، تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌ و كه‌س نازانێت له‌ كوێ زیندانی كراون