plus4
پێش ٢ ساڵ
خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکەکانی عێراق و هەرێم دەتوانن بگەڕێنەوە کۆلێژی پزیشکی کەرکوک
گەیلان قادر نوێنەری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: رەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق وەرگیراوە بۆ ئەوەی خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كە دانیشتووی شاری كەركوكن بەشێوەی (مێوانداری) بگەڕێنەوە بۆ كۆلێژی پزیشكی كەركوك.
داوایش لە خوێندكاران دەكات سەردانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی كەركوك بكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی مامەڵەكانیان.