plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ محەممەد شیاع سودانی رایگەیاند لە گەڵ برایانی کورد چەندین کۆبونەوەمان هەبووەو پێشیانم راگەیاندووە نیەتی راستەقینەو ئیرادەمان هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان بەغداو هەولێر .
باسی لەوەشکرد کە "چارەسەر پرسی نەوتی هەرێم تەنها یاسایی نەوت و گازە، ڕەشنووسی پرۆژەکەمان هەیە لە ماوەی شەش مانگە ئامادەی دەکەین و دەینێرینە پەرلەمان. وە ڕێکەوتوین لەسەر ئامادەکردنی بودجەو جێکردنەوەی بودجەو موچەی هەرێم لە ناو پرۆژەیاساکە ، وە نابێت هیچ ریکارو بڕیارێک گەل لێی زەرەرمەند بێت .