نةخؤش
plus4
پێش ٢ ساڵ

پزیشکێک لەکەرکوک هەوڵیداوە دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر نەخۆشێکی کە ژنێکی تەمەن 38 ساڵە.

لە راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی کەناڵێک، ژنێک کە بەهۆی نەخۆشیەوە سەردانی پزیشکێکی کردووە، پزیشکەکەی تۆمەتبار دەکات کە هەوڵیداوە دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەری و ئێستا لەدادگا سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە.

ژنەکە دەڵێت، پزیشکەکە دەرگای کلێنکە تایبەتەکەی قوفڵ کردو هەوڵیدا بەبیانوی پشکنین دەستدرێژی بکاتە سەرم بەزۆر خۆم لەژێر دەستی رزگارکرد.

گەیلان قادر ئەندامی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق کە پێشتر سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی کەرکوک بوە دەڵێت: پێشتریش چەندین حاڵەتی هاوشێوە هەبوەو لیژنە لێکۆڵینەوە پێکهێنراوەو سزای پزیشکەکان دراون.