عةلي
plus4
پێش ٢ ساڵ

عەلی فرێجی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لەکەرکوک دەڵێت" خودا توێژی کورتە باڵاکان تاقیدەکاتەوە، بەڵام هەندێ مرۆڤ لەوە تێناگەن ئەگەر لەشوێن ئەوان بونایە بەرهەڵستکاری خودایان دەکرد. "

 

فرێجی لەمیانی پێشوازی لەکورتە باڵاکان، بڕیاریدا بەهەمەهەنگی لەگەڵ لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، کارئاسانی بۆ کورتە باڵاکان بکرێت و بەبێ سڕە بەنزین وەربگرن.

 

ئەو فەرماندە سەربازییە دەڶێت: کورتە باڵاکان وەک ئێمە نین بتوانن لەسڕەی بەنزیندا بوەستن چونکە باڵایان کورتە وتوانایان کەمترە.