پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش ٢ ساڵ

دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لەکەیسی کوشتنی گەنجێک لەبەردەم نەخۆشخانەی ئازادی لەنێو ئۆتۆمبێلێکی تاکسیدا، پاش دەسکەوتنی زانیاری ورد پۆلیسی کەرکوک کەمێک پێش ئێستا دەستگیرکردنی بکوژەکەی ڕاگەیاند،

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بەپڵەس فۆڕی ووت سبەی پێنجشەممە زانیاری ورد لەسەر کەیسەکە بڵاودەکەنەوە..

جێی باسە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن دوو کەسەوە شۆفێری تەکسیەک دەکوژرێت کەلەبنەڕەتدا خەڵکی چەمچەماڵە ولەدایک بوی ١٩٨٥ پاش لێکۆڵینەوە لەکەیسەکە ئەمشەو پۆلیس بکوژەکەی دەستگیرکردووەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوە .