plus4
berî 3 salan
راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و شەش بەڕێوەبەری فەرمانگەی خزمەتگوزاریی شارەکەیان بەرەو تورکیا بەجێهێشتووە بۆ بەشداری لەکۆنگرەی پیشەسازی و وەبەرهێنانی نێوان عێراق و تورکیا.
بەڕێوەبەرەکان کە ئێستا لەتورکیان بریتین لە سەباح ساڵحی سەرۆکی ژوری بازرگانی، سلێمانی ئیبراهیم سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی پیشەسازی، نوری ساڵحی جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی، موهەندس ئەرجان ئەندامی ژوری بازرگانی، لەیس تەڵعەت بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا و عەباس ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئاو.





