کارمەندی پۆلیس
plus4
پێش ٢ ساڵ

کارمەندێکی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوەکانی حکومەت کە پاسەوانی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک بوو بەروداوێک گیانی لەدەستدا

سەرچاوەیەکی نزیک لەقوربانیەکە بە plus4ی راگەیاند: هەردی هادی لەپشوی خۆیدا بوەو لەماڵەوە سەرقاڵی بڕینەوەو رێخستنەوەی باخچە بوە، کاتێک بەهەڵە موشاری کارەبایی لەدەستی دەرەچێت و بەر سینگی دەکەوێت.

وتیشی، دوای برینداربونی گەیاندرایە نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.