ئاسۆ مامەند
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدین بگەڕێتەوە کەرکوک بۆ راییکردنی کاروبارە حزبییەکانی و سەرپەرشتی مەڵبەندەکانی کەرکوک و خورماتوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەو کارگێڕەی مەکتەبی سیاسی، هەفتەی رابردوو بەهۆی کۆبونەوەکانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتییەوە نەیتوانیوە بگەڕێتەوە کەرکوک.

گەڕانەوەی ئاسۆ مامەند بۆ مەکتەبی سیاسی کەرکوک دوای ئەوەدێت کە پێشتر هەواڵی دوورخستنەوە لەپۆستەکەی و تووشبونی بەجەڵتە بڵاوکرایەوە.

ناوبراو پێشتر لەلێدوانێکی بۆ plus4 لەسەر ئەو هەواڵانەی لەسەری بڵاودەکرێنەوە وتی" ئەو پەیجانە بۆ کۆکردنەوەی لایک و بەرزکردنەوەی ئەکتیڤ ئەو کارانە دەکەن