ئاسۆ مامەند
plus4
پێش ٢ ساڵ

نوسینگەی رۆژنامەوانی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی رایدەگەیەنێت: چەند بەکرێ گیراوێک، لە چەند پەیچ و ئەکاونتێکدا، هەستاون بە داتاشینی هەواڵێکی درۆ و ناڕاست گوایە؛ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی (ی.ن.ک) توشی چەڵتە بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە!

نوسینگەکەی ئەو کەسانە بەبڵاوکردنەوەی هەواڵەکە تۆمەتباردەکات کە چاویان بەوە هەڵنایە یەکێتی دوای (٨)ی تەمموزەوە چۆتەوە سەر شاڕێگەکەی جارانی، و بەهێز و قورساییەوە گەڕاوەتەوە نێو هاوکێشە ناوخۆیی و هەرێمییەکان.

تەئکیدیش دەکاتەوە، داتاشینی ئەو جۆرە هەواڵە ناڕاست و بێ ببنەمایانە، تۆزقاڵێک لە ورە و کۆششەکانی ئاسۆ مامەند کەم ناکاتەوە بە ئاراستەی خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان .

لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏٣‏ كەس‏ و ‏دەق‏‏ بێت