خەمیس خەنجەر
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ هەینی، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننە بۆ بەشداری لەپرسەی شێخ ئەنوەر عاسی سەردانی کەرکوکی کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی راکان جبوری، پێنج هەواڵی سەردانەکەی خەنجەری لەپەڕەی فەرمی پارێزگای کەرکوک بڵاوکردووەتەوە.. تەنانەت وێنەی بەشداریکردنی لەنوێژی هەینیش.

🔻خەمیس خەنجەر کێیە؟

خەمیس فەرحان خەنجەر عیساوی، ئەو سەرکردە سونەیەیە کە پشتگیری مانەوەی راکان جبوری لەپۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکات.

ساڵی 2015 دادگای عێراقی بەماددەی 4ی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ خەنجەر دەرکرد، هاوکات بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گروپە تیرۆریستییەکان بڕیاردرا دەستبگیرێت بەسەر سەروەت و سامانە گوازراوو نەگوازراوەکانیدا.

ساڵی2019 ئەمریکا ناوی خەمیس خەنجەری خستە لیستی رەشەوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وەڵاتەش سزای ئابوری بۆ دەرکرد.

خەنجەر سەرمایەدارێکی گەورەی عێراقە، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کاریگەری گەورەی هەیە، بەپێی راپۆرتێکی رۆیتەرز، بەردەوام سەروەت و سامانەکەی بۆ پێدانی بەرتیل بەنەیارەکانی بەکاردەهێنێت، هەر ئەوەش وایکرد نازناوی ( دانوستانکاری ژوری تاریک)ی لێبنرێت.

ئێستا خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەیە و دۆستێکی نزیکی تورکیا و مەسعود بارزانیە