plus4
پێش ٢ ساڵ
نوسینگەی رۆژنامەوانی ئاسۆ مامەند هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لەدورخستنەوەی ناوبراو دەكەن لەپۆستەكەی.
نوسینگەی رۆژنامەوانی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری كەركوك -سەڵاحەدینی یەكێتی بە plus4ی راگەیاند: ئاسۆ مامەند وەك سەرپەرشتیاری كەركوك- سەڵاحەدین لەپۆستەكەی ماوە و هەموو ئەو هەواڵانەی لەسۆشیال میدیا بڵاودەكرێنەوە چەواشەكاری و ناڕاستن.
وتیشی، خەڵكانێكی دۆڕاو هەوڵدەدەن بەبڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە چەواشەكاری و درۆیانە شكستەكانی خۆیان بشارنەوە بەڵام ئەوەندەی تر ناشرین و روڕەش دەبن.
نوسینگەكەی لەبایەخی ئەو جۆرە هەواڵانەی كەمكردەوە و وتی " لەبنەڕەتدا بەپێویستمان نەزانیوە وەڵامی شتێك بدەینەوە كە لەبنەمادا درۆیە، مەبەست لێی دروستكردنی ناكۆكی و دڵخۆشكردنێكی وەهمە بۆ ئەو كەسانەی لەپشت بەڕێوەبەردنی ئەو پەیجانەن".