plus4
پێش ٢ ساڵ
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت: نیگەرانم رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە دەبیستم، هەر لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی کورد و تورکمان و عەرەبە رەسەنەکان و کریستیانەکانی کەرکوک تا کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان.
هەروەها گرفتە ئیداری و سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی خانەقین و دوبز و دوز و دەشتی نەینەوا و شەنگال و کێشەی خوێندنگا کوردییەکان.
دەشڵێت، لەکۆبوونەوەم لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جەختم کردەوە دەبێت چ وەک حکومەتی هەرێم و چ وەک لایەنە سیاسییەکان هەموو پێکەوە هەوڵ و توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ناوچانە و نابێت لەوە زیاتر پشتگوێ بخرێن.