
plus4
پێش ٢ ساڵ
بەمەبەستی گۆڕینی كێبڵ و تاوەرەكان، هێڵی 132ی كەیڤی كەركوك بۆ ماوەی 20 رۆژ دەكوژێنرێتەوە بەهۆیەوە وێستگەكانی باكور و رۆژهەڵاتی شارەكە و قەزای دووبز بێ كارەبا دەبن.
راگەیاندنی كارەبای كەركوك بڵاویكردووەتەوە، هێڵی رۆژهەڵاتی كەركوك - باكوری كەركوك 132 كەیڤی بۆ ماوەی 20 رۆژ دەكوژێنرێتەوە بەمەبەستی گۆڕینی كێبڵ و تاوەرەكانی هێڵەكە.
دەشڵێت، كوژانەوەی ئەو هێڵە دەبێتە هۆی بچڕانی كارەبای وێستگەكانی باكور و رۆژهەڵاتی كەركوك و قەزای دووبز.