plus4
پێش ٢ ساڵ
دکتۆرە فائیزە لەیلانی ئەو پزیشکەی لەلایەن کەسوکاری نەخۆشێکەوە تۆمەتباردەکرێت بەجێهێشتنی مەقەستێک لەسکیدا رایدەگەیەنێت: ئەو نەشتەرگەرییەی بۆ نەخۆشەکە کردووێتی یەکێک بوە لەنەشتەرگەرییە قورسەکان بەو پێیەی گرێیەک لەسکیدا بوە کێشی حەوت کیلۆ بوەو درێژێکەی 35 سانتیم دەبوو، ئەمەش جگە لە دوو گرێی تر لەرەحمی ژنەکەدا کە هەمووی دەرکراوەو پاککراوەتەوە.
وتیشی، لەنەشتەرگەریەکەدا نەخۆشەکە تووشی حاڵەتی خوێن بەربون بوو، بەهۆیەوە مەقەست زۆر بەکارهێنرا.
ئەو پزیشکە رونیدەکاتەوە، لەدوای نەشتەرگەری کاری پزیشک نیە کەلوپەلەکان کۆبکاتەوە بەڵکو تیمی یاریدەدەر بەو کارە هەڵدەستن کە ئەوان کەمتەرخەم بونە.
دکتۆرە فائیزە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە خۆی دوای مانگێک نەخۆشەکەی ناردووەتە نەخۆشخانە بۆ پشکنین تاوەکو هۆکاری ئازارەکەی بزانێت بەڵام دواتر بابەتەکە بۆ ناوزڕاندن و کەوتنی بەکارهێنراوەو ماڵی نەخۆشەکەش داوای قەرەبویان کردووەتەوە