زانکۆی کەرکوک
plus4
پێش ٢ ساڵ

بڵاوبونەوەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێڕاقی سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەو لادانی ژمارەیەک عەقد کە لەدوای بەرواری ٢/١٠/٢٠١٩ وە بۆیان کراوە، هەرای لێکەوتۆتەوە.

دوای بەدواداچون و پەیوەندیی تەلەفۆنی plus4 لەگەڵ وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق، دەرکەوت بابەتەکە بەم جۆرەیە:

نوسراوەکە لە بەرواری ٢٠٢٢/٨/٢٣ ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە داوای لەوەزارەتەکان کردووە خشتەی ناوی سەرجەمی ئەوانەی بۆ ڕەوانە بکات کە قەراری ٣١٥ دەیانگرێتەوە ، بەپێی ئەوەی لەساڵی ٢٠١٩ هەبووە، چونکە ژمارەیەک داتاو زانیارییان پێ گەشتووە گومانی زۆری لەسەر ڕاستی زانیاریەکان دروست کردووە، بەشێک لەو ناوانە یا هەڵەن یا تەواونەکراون، پێویستییان بەوردبینی وپێداچونەوە هەیە..

هەروەک بەشێک لەوەزارەتەکان بەماوەیەک پێش پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک ودوای پەسەندکردنی ئەو یاسایە دەرکەوتووە ژمارەیەک گرێبەستیان بێ ئاگاداری وەزارەتی دارایی کردووە.

بڕیاری چاوخشاندنەوە بەدامەزراندن وگرێبەست ئەمانە دەگرێتەوە:-

- کارمەندانی کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی

- وانەبێژان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا

- دیوانی هەردوو وەقفی سونی وشیعی.

وەزارەتی دارایی داواشی لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە چاو بەو بابەتەدا بخشێنێتەوە،

هەروەک بڕیارەکە، هەزار گرێبەستەکە ناگرێتەوە کە بڕیارە تا مانگێکی تر ڕابگەیەندرێت.

هاوکات وەزارەتی دارایی پابەندی تەواوی خۆی نیشانداوە بەجێبەجێ کردنی بڕگەو بابەتەکانی قەراری ٣١٥ وەک خۆی لەکورترین ماوەدا.

تێبینی...لەسەر بنەمای ئەو نوسراوەی وەزارەتی دارایی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ١٦٠ کەس کە وەک فەرمانبەر لەزانکۆی کەرکوک دەوامیان کردووە وعەقدی ٣١٥ نەیگرتونەتەوە،نێردراونەتە ماڵەوە.