Plus4
berî 1 saet
بەم هەینییە بزانە وەزیری نەوت لەکەرکوک سەرقاڵی چییە؟
باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوتی عێراق، وێستگەی پاڵنانی (IT1)ـی لەکەرکوک کردەوە بۆ دووبارە خستنەگەڕی ڕێڕەوی بۆڕی نەوتی کۆنی عێراق–تورکیا کە 12 ساڵە لەکار خرابوو.
ئەرکی وێستگەی IT1 پاڵنانی نەوتە لە ڕێگەی بۆرییەک بە تیرەی (٤٦) گرێ بۆ وێستگەی IT1A، تا دەگاتە وێستگەی پێوانەکردن (MS)، لە چوارچێوەی رێڕەوی بۆریی نەوتی کۆنی عێراق–تورکیا.
بەمەش هەناردەی نەوت لەو بۆڕییەوە دەگاتە ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا وەک قۆناغی یەکەم، کە بڕیارە دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی وێستگەی پاڵنانی دووەم، بگاتە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.





