Plus4
berî 1 saet
زەیدی: ئەوەی دژی دەوڵەت قسە بکات سزادەدرێت
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە، لیژنەیەک لەنوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەرکی چاودێریکردنی هەموو بڵاوکراوەو ڤیدیۆی کەناڵ و سۆشیال میدیاکانە و هەرکەسێک دژی حکومەت و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان قسە بکات بەپێی ماددەکانی 202 و 226 لەیاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێت.
دەشڵێت: جەنگی ئێمە لەدژی بەقاچاخبردن و گەندەڵییە و دەمانەوێت دەسەڵات و سەروەری وەڵات بسەپێنین نەک گەلی کوردو ناسنامەکەی.





