نەوتی باکوت
Plus4
berî 1 saet

لیژنەیەکی بەغدا لەکۆمپانیای نەوتی باکورە


شەوی رابردوو تیمێکی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی بەبڕیاری نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گەیشتنە کەرکوک و لێکۆڵینەوەکانیان لەکۆمپانیای نەوتی باکور دەستپێکرد.

ئەرکی تیمەکە لێکۆڵینەوەیە لە ( 3150 ) پاسەوانی مەدەنی بیرە نەوتییەکان کە مانگانە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکورەوە پارەیان بۆ خەرچکراوەو لەواقیعدا نین.

هاوکات تیمێکی دیکەی دەستپاکی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی دەستی بەکارەکانی کردووەو لەهەموو رێوشوێنی یاسایی مۆڵەتەکان دەکۆڵێتەوە کە بە کارگەکانی قیرو پاڵاوتن دراوە.

بڕیارە تاوەکو رۆژی یەکشەممە لێکۆڵینەوەکان کۆتایی بێت و ئەنجامەکەی بخرێتە بەردەستی زیا جەعفەر دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ناوەندی نەهێشتنی تاوانی گەندەڵی