موەلیدەی ئەهلی
plus4
berî 3 salan

لەسەر داوای دكتۆر گەیلان قادر زەنگەنە نوێنەری كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا بەزیادكردنی بەشە گازی مۆلیدە ئەهلییەكان پارێزگا كەركوك ئەوەش دوای كۆبونەوەی دكتۆر گەیلان قادر زەنگەنە لەگەڵ حامد یونس بریكاری وەزیری نەوتی عێراق كە لە كۆبونەوەكە دكتۆر گەیلان قادر دەنگی هاوڵاتیانی شاری كەركوكی گەیاند كەبەهۆی كەمی گازی مۆلیدە ئەهلییەكان نرخی ئەمپێری كارەبا لەسەر هاوڵاتیان زیاد كراوە ئەمەش نیگەرانی كردوون.

لەماوەی رابردوو بەهۆی كەمی كارەبای نیشتمانی و گرانبوونی گاز ، نرخی ئەمپێری كارەبا لەسەر هاوڵاتیان زیادكرا ، نوێنەرانی كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق هەوڵیاندا ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێ.