Plus4
berî 9 deqîqe
سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی عێراقدا لە جورفولنەسرەوە دەستیپێکرد
عەلی زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان تەئکید دەکاتەوە، سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا لە جورفولنەسرەوە دەستی پێکرد.
- دەقی پەیامەکەی زەیدی بۆ هێزە چەکدارەکان:
بۆ سەرجەم پێکهاتەکان کە ئەرکی پاراستنی زەوییان لە ئەستۆیە لە جورفولنەسر
لەم کاتەدا ئێوە قۆناغێکی گرنگ لە مێژووی عێراق دادەڕێژن، دوو ئامۆژگاریتان دەکەم کە لەگەڵ قارەمانێتییەکانتاندا دەگونجێن:
(دانبەخۆداگرتن و دانایی)، چونکە ئێمە لە شەڕدا نین؛ هەموو ئەوانەی لەوێن برای ئێوەن، نە دوژمن لە نێوانتاندایە و نە ڕکابەر لە بەردەمتاندایە، ئەوان ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەن و خوێنیان خوێنی ئێمەیە.
ئەم قۆناغە گیانی لەخۆگرتن هەڵدەگرێت نەک پەراوێزخستن، و هەمووان لەناو هێزە چەکدارەکاندا لەژێر یەک ئاڵا، یەک فەرماندەیی و یەک یاسادا تێکەڵ دەبنەوە.
ئەی قارەمانان..
بڕیاری ئێمە نەگۆڕە؛ هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نابێت، هیچ چەکێک نییە جگە لە چەکی عێراق، هیچ بڕیارێک نییە جگە لە بڕیاری عێراق، هیچ ئاڵایەکیش لە سەرووی ئاڵای عێراقەوە بەرز نابێتەوە.
گەلی عێراق قسەی خۆی کرد، لەگەڵ دەوڵەتدا وەستا بۆ پاراستنی سامانی عێراق و پووچەڵکردنەوەی گەندەڵی و یاخیبوون.
ئێوە سەلماندتان عێراق کاتێک یەک دەگرێت هیچ شتێک لە بەردەمیدا ناوەستێت، لە جورفو ئەلنەسرەوە سەرەتای سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا دەست پێدەکات، تاوەکو رووبەڕوی هەر گەندەڵییەک یان چەکێکی بێسەروبەر ببینەوە لە وڵاتەکەماندا.
ئەمە سەرەتای عێراقێکی یەکگرتوو، بەهێز و دادپەروەرە، دەستوور و یاسا حوکمی دەکات.




