Plus4
berî 1 saet
سبەی لەجورفولسەخر چی رودەدات.؟
كەناڵی جەزیرە لەزاری فەرماندەیەكی باڵای سەربازییەوە گواستوێتێوە، سبەی هەینی هێزێكی هاوبەشی پۆلیسی فیدراڵی و حەشد دەچنە نێو ناوچەی جورفولسەخر بۆ پاراستنی بۆڕییە نەوتییەكان.
دەشڵێت: چونە ژورەوەی ئەو هێزانە بەرێككەوتن لەگەڵ گروپە چەكدارەكەی نێو جورفولسەخر لەگەڵ حكومەتی عێراق.
ئێوارەی ئەمڕۆ وتەبێژی گروپە چەكدارەكەی ناوچەكە، بەیاننامەیەكی ئەمینداری گشتی حیزبولڵای خوێندەوە و ئامادەباشی چەكدارەكانی هەڵوەشاندەوەو داوای لێكردن بگەڕێنەوە سەر كارو ئەركی پێشویان.
سوپاسی هادی عامری، فالح فەیاز و قائانی كرد كە هەڵوێستی شەرمەفمەندانەیان نواندووە.
هەر ئەمڕۆیش فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، فەرمانی دەركردووە بۆ پێكهێنانی بارەگای كۆنتۆڵكەر لەناوچەی جورفولسەخر بۆ سەرپەشتی سێ لیوا و فەوجێك كە لەناوچەكەدا جێگیر دەكرێن، بریتی دەبن لە لیوایەكی سوپا، لەگەڵ لیوایەكی پۆلیسی فیدراڵی و لیوایەكی حەشد و فەوجێكی پۆلیسی وزە بۆ پاراستنی بۆڕییە نەوتییەكان.
تاوەكو ئێستا هیچ ئاماژەیەك بۆ چونە دەرەوەی گروپە چەكدارەكە ناكرێت لەناوچەكە.




