Plus4
berî 3 saet
زەیدی چەندین بەرپرسی باڵای لە پۆستەکەی دوورخستەوە
عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رێنماییدا بە دوورخستنەوەی تەواوی ئەو بەرپرس و فەرماندە ئەمنییە باڵانەی دەستیان لە بەقاچاخبردنی نەوت لە جورف نەسڕ هەبووە.
زەیدی ئەم فەرماندانەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە :-
🔸فەرماندەی پۆلیسی بابل
🔸بەڕێوەبەری پۆلیسی باکووری بابل
🔸بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژەتیرۆری بابل لە وەزارەتی ناوخۆ
🔸بەڕێوەبەری ئاسایشی بابل
🔸بەڕێوەبەری هەواڵگری و ئاسایشی بابل لە وەزارەتی بەرگری
🔸بەڕێوەبەری هەواڵگریی بابل
🔸فەرماندەی حــ.ـــەشدی شەعبیی بابل
🔸فەرماندەی لیوای شەشی پۆلیسی وزە لە وەزارەتی ناوخۆ
🔸بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵە بۆرییە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوت




