
پێش ٢ ساڵ
یاریزانانی یانەی (قوە جەویە) دژی (عەلی فرێجی) فەرماندەی سەربازی کەرکوك دەوەستنەوە، لەبەرامبەر دانانی وەک سەرۆکی دەستەی کاتی یانەکە.
پلانی سپاردنی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی قوە جەویە بە عەلی فرێجی فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی عێراق لە کەرکوك، لە رێگەی (موستەفا عولگ) ئەندامی مەکتەبی یانەکانی عیراقەوە جێبەجێ کراوە.
چەند رۆژێك لەمەوبەریش، مستەفا عولگ پاڵەوانێتی موای تای یانەکانی عێراقی لە شاری کەرکوك رێکخست، کە لە ژێر سەرپەرشتی و ئامادەبوونی عەلی فرێجی ئەنجامدرا.
لە ئێستاشدا، تەواوی یاریزانانی یانەی قوە جەویە، دانانی عەلی فرێجی بە سەرۆکی کاتی یانەکە رەت دەکەنەوەو ئامادە نین پەیوەندی بە مەشق و راهێنانی تیپەکەوە بکەن.
بۆ بەرچاو روونی عەلی عولگ، بە هاوڕێیەکی نزیکی عەلی فرێجی دادنەرێت، لە رێگەی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە کە خاوەندارێتی یانەکە دەکات، پێشنیازی ئەوەی کردبوو، عەلی فرێجی هاوڕێی دەستنیشان بکرێت بۆ سەرۆکایەتی یانەی قوە جەویە، کە یەکێکە لە یانە گەورەو و ناودارەکانی عیراق.
کێشەیەکی دیکەی یاریزانانی قوە جویە دواکەوتن و پێنەدانی شایستە داراییەکانیانە.