plus4
berî 3 salan
فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لەدەستەی دەستپاکی عێڕاقی بڵاوی کردەوە فەرمانی بانگهێشت کردنیان بۆ عەبد عەلی توعمە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک وبەڕێوبەری بەشی پلاندانان وسەرپەرشتیاری پەروەردەیی بۆ بەردەم دەستەی دەستپاکی دەرکردووە،
دەستەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەو بەڕێوبەری بەشی پلاندانان کەلەنەتەوەی عەرەبن وبەڕێوبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کە لەنەتەوەی تورکمانە تۆمەتبارن و تێوەگلاون لە تۆمار نەکردنی ناوی ژمارەیەک وانەبێژی گرێبەست لەنێو لیستی گشتی وانەبێژان،
هەروەک ئامادەنەبوونە شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت لەکاتێکدا ئەوان لە وانەبێژیدا بەردەوامن،
ئەوەشی ڕاگەیاندووە بڕیاری بانگهێشتکردنەکە بەپێی مادەی (331) بووە لەیاسای سزادانی عێڕاقی .






