plus4
پێش ٢ ساڵ
- بەفەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەوجی سێی لیوای 61ی تایبەت لەسەنتەری کەرکوک دەکشێنرێتەوە، فەوجی سێی تایبەت لەتاجیەوە رەوانەی کەرکوک دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئەرکەکەیان.- سەرەتای ئەمساڵ لیواکە گەڕایەوە بەغدا، تەنها فەوجی سێ مایەوە کە ئەرکی ئەمنیەتی سەنتەری کەرکوک بوو.
- لەدوای کشانەوەی فیرقەی دووی دژەتیرۆر لەکەرکوک، لیوای 61ی فیرقەی تایبەت لەشوێنیان جێگیربون.
- فەوجی سێی لیوای 61 لەبارەگای پێشکەوتووی هێزە هاوبەشەکانی کەرکوک، لقی سێی پارتی، بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارتی لەگەڕەکی کوردستان و گەڕەکی خەزرا جێگیربون.
- لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەچەند قۆناغێک بەشێک لەئەرکەکانیان لەسەنتەری شار رادەستی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای نوسینگەی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کردبوو.
- لەبازگەی چیمەنیش بەهاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی کاروباری بازگەکانی کەرکوک ئەرکیان هەبوو.
-لەکاتی پێویستیشدا دەستوەردانیان دەکردو لەهەڵمەتی پشکنینیشدا بەهاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی خۆجەیی دەگەڕان .