plus4
پێش ٢ ساڵ
لە چەمی رۆخانەی قەزای داقوق، بۆمبێك بە هێزێكی لیوای ٤٥ی سوپای عیراق تەقیەوەو ٣ سەرباز بریندار بون برینی یەكێكیان سەختە.
پەیامنێری plus4 رایگەیاند، بۆمبەكە لەكاتێكدا تەقیوەتەوە، هێزەكە كێوماڵی ناوچەكەی دەكردو بونی داعش لەو سنورە زیادی كردوەو پەلاماری هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان دەدەن .