وەزارەتی داد
Plus4
berî 1 saet

وەزارەتی داد لەبارەی دەستگیرکردنی کوڕی بریکارەکەیەوە هاتە دەنگ


ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی داددی عێراق لەراگەیەندراوێکدا رەتیدەکاتەوە کوڕی بریکاری وەزیری داد دەستگیرکرابێت و دەڵێت:" سەرلەبەری ئەو زانیاریانە راست نین و بوختانن."

سۆشیال میدیای عێراق باس لەوە دەکات گوایە کچە بلۆگەرێک لەگەڵ کوڕی بریکاری وەزیری دادی عێراق بە نیو کیلۆ ماددەی قەدەغەکراوەوە دەستگیرکراون.

ئەو ناوەشی بڵاوکراوەتەوە بەهیچ شێوەیەک لەحکومەتی عێراقدا بریکاری وەزیر بەو ناوە نییە.